٤ چالاکی ژینگە پارێز بە ١٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران مەحکوم کران

٤ چالاکی ژینگە پارێز بە ١٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران مەحکوم کران
٤ چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی "وحدت ملی" ، دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا حوکمەکەیان پێ ڕاگەیەندرا.

بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتی ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێز و چەند کەس لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی "وحدت ملی" لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بەڕێوە چووبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ حوکمەکانیان پێ ڕاگەیەنراوە. 

جێی ئاماژەیە ئەو ١٠ کەسە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایەشی نەتەوەیی" بە ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دادگایی کراون .

ئەو چوار کەسەی کە حوکمەکەیان پێ ڕاگەیەندراوە بریتین لە: 

"هادی کەمانگەر" چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی "وحدت ملی" ٦ مانگ زیندانی و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی (حبس تعلیقی) بۆ بڕاوەتەوە. 

"فازڵ قەیتاسی" ئەندامانی حیزبی "وحدت ملی" ٢مانگ زیندانی و ٥ ساڵ  زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

"سیروان قوربانی" ئەندامی کومیتەی ڕێبەری لقی کوردستانی حیزبی "وحدت ملی" بە ٣مانگ زیندانی و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی سزا دراوە.

"ئامانج قوربانی" ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ئیدارەی ژینگەپارێزی شاری کامێران ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:55:29/07/2020