ئەمریکا: پشتیوانی ئێران لە حوسییەکان، شەڕ و پێکدادان لە یەمەن درێژ دەکاتەوە

ئەمریکا: پشتیوانی ئێران لە حوسییەکان، شەڕ و پێکدادان لە یەمەن درێژ دەکاتەوە
کێلی کرێفت، باڵۆێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە وڵاتی یەمەن، ناردنی  چەک و چۆڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ حوسییەکانی ئەو وڵاتەیە.

کرێفت لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بە دەستبەسەر داگرتنی کەشتییەکی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە کرد کە مانگی ڕابردوو چەک و چۆڵی بۆ حوسییەکانی یەمەن دەبرد، و رایگەیاند؛ چەک و چۆڵێک کە لە ناو کەشتییەکە بوو، بریتی بوون لە: ٢٠٠ ئاڕ پی جی، ١٧٠٠کڵاشینکۆف، ٢١موشەک، چەندین موشەکی دژە تانک و چەک و چۆڵی پێشکەوتووی تر.

خاتوو کرێفت لە درێژەی وتەکانی دا باسی لەوە کرد: یەمەن پێویستی بە چەک و چۆڵی زیاتر نییە، ئێران دەبێت دەست لە ناردنی چەک و چۆڵ بۆ حوسییەکانی یەمەن هەڵگرێت تا ئالۆزی و شەڕ لە وڵاتی یەمەن لەوە درێژتر نەبێتەوە .

دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستی کاتی کە بە هۆی کۆرۆناوە دەستی پێکردبوو، شەڕوپێکدادان نێوان  چەکدارە حوسییەکان و ئۆپڕاسیۆنی نیزامی بە ڕێبەری عەڕەبستان ڕوو  لە گەشە بووە. لەو ماوەیەدا، حوسییەکان کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتیانە، چەندین هێرشی موشەکییان کردووەتە سەر شارەکانی عەڕەبستانی سعوودی. 

بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمە، کە بووەتە هۆکاری ساز بوونی قەیرانی مرۆیی لە زۆربەی ئەو وڵاتانە، لە باروودۆخی ئێستا دا کە پەتای کۆرۆنا جیهانی تەنیوە، ڕێکخراوە جیهانییەکان ناتوانن یارمەتی خۆیان بۆ وڵاتی یەمەن بخەنەگەڕ.

ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:43:29/07/2020