دیواندەرە/ مەرگی برای گیان بەختکردوویەکی کۆمەڵە

دیواندەرە/ مەرگی برای گیان بەختکردوویەکی کۆمەڵە

دیواندەرە/ مەرگی برای گیان بەختکردوویەکی کۆمەڵە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک "ئەنوەر پەناهەندە" مامۆستای قوتابخانەکانی دیواندەرە و تێکۆشەر و دۆستی دڵسۆزی کۆمەڵە لە ناوچەکە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

مامۆستا "ئەنوەر" برای هاوڕێ "ئەشرەف پەناهەندە" -کە ساڵی ١٣٦٢ گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە بەخت کرد- و هەروەها کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێی متمانەی خەڵکی دیواندەرە بوو. مامۆستا ئەنوەر دەور و کاریگەری گەورەی هەبوو لە پەروەردە کردنی جیلێک لە گەنج و لاوەکانی ئەو ناوچەیە و پەرەپێدەری ڕۆحی شۆڕشگێڕی و خۆنەویستی و تێکۆشان بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و ڕووسووری "پەناهەندە" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:01:28/07/2020