گیان لە دەستدانی ٢٣٥ کەس بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، زۆرترین ئاماری تۆمار کراو تا ئێستا لە ئێران بووە .
"سیما لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ ئاماژەی بەوە کرد کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ٢٦٦٧ کەسیتر تووشی نەخۆشیەکە بوون کە کۆی گشتی تووشبووان بۆتە ٢٩٦هەزار و ٢٧٣ کەس .
حەسەن ڕووحانی ڕایگەیاندبوو کە چاوەڕوان دەکرێت، ٢٥ میلیۆن کە لە ئێران تووش بن. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا ڕووحانی باسی لە بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی موحەڕەم و بۆنە ئایینییەکان کردووە کە دەبێت حەتمەن بەڕێوە بچن.
کۆماری ئیسلامی بەوپەڕی کەمتەرخەمی و گوێ نەدان و لە هەمانکات دا دابین نەکردنی سیستم و بەرنامەی گونجا بۆ خۆپارێزی خەڵکی ئێران، دەوری باڵای هەبووە لە تووش بوونی خەڵکی ئێران بەو ڤیرووسە کوشەندەیە.
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه