پێکدادان نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی حیزبوڵڵا ڕوویداوەتەوە

پێکدادان نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی حیزبوڵڵا ڕوویداوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ پێکدادانی سەربازی نێوان هێزەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنانی پشت ڕاست کردووەتەوە.
بنیامین نتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش وتوویەتی کە پێکدادانەکان لە سنووری باکووری ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە. 
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێک دا نووسیویەتی؛ "ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانەی لە باکووری ئیسرائیل ڕوویانداوە دەکەین، ئێمە هەموو پێکەوە، من، وەزیری ئەمنییەت و سەرۆکی ستادی ئەرتەش".
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە توندتر بووەتەوە و هێزە چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لوبنانیش لەو گرووپانەن. 
چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە ئەنجامی پێکدادانە نیابەتییەکان دەتوانێت بگاتە ئاستی بەریەک کەوتنی دەوڵەتانی پشت ئەو گرووپە چەکدارە توندئاژۆیانە.

ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:22:27/07/2020