"ئارەش کەسرەوی"، موبێدی زەرتەشتیان لە کرمان کوژراوە!

ماڵپەڕی ئەمۆرداد کە هەواڵی تایبەت بە کۆمەڵگای زەرتەشتییەکانی ئێران بڵاو دەکەتەوە، ڕاپۆرتی داوە کە تەرمی موبێدی زەرتەشتییەکان "ئارەش کەسرەوی" و دوو کەس کە هاوڕێکانی لە شاری "ماهان" دۆزرایەتەوە. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕە، شاهیدەکان لە زار پۆلیسی ئاگاهییەوە کوژرانی ناوبراویان پشتڕاست کردووەتەوە. 

ماڵپەڕی ئەمۆرداد وردەکاری زۆرتری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێکانی "ئارەش کەسرەوی" بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی برساد، یەکێکی تر لە ماڵپەڕەکانی کۆمەڵگای زەرتەشتییەکانی ئێران، باسی لەوە کردووە هاوڕێکانی کەسرەوی "موسڵمان" بوون. 

ساڵی ڕابردوو "ئارەش کەسرەوی" موبێدی زەرتەشتی بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی باوکی و ئەنجامی کاروباری پەیوەست بە میرات لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، بۆ کرمان شوێنی لە دایک بوونی گەڕابوویەوە، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێکانی دیار نامێنن و پاش ٣ ڕۆژ تەرمی کەسرەوی و هاوڕێکانی لە شاری "ماهان" لە ئوستانی کرمان، دۆزراوەتەوە. بە وتەی ماڵپەڕی ئەمۆرداد، ناسنامەی بکوژ یان بکوژەکان و هۆکارەکەی نادیارە. 

ئارەش کەسرەوی، ٥٣ ساڵ تەمەن ١٠ ساڵ لەمەوبەر وێڕای بنەماڵەکەی بۆ کالیفۆرنیای ئەمریکا، کۆچی کردبوو.

ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:26/07/2020