لاوێکی کورد لە پیرانشار دوای هاتنەدەر لە زیندان، خۆی کوشت

لاوێکی کورد لە پیرانشار دوای هاتنەدەر لە زیندان، خۆی کوشت
ڕۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "عەبدولئەحەد بەزمئارا"، ٢٢ ساڵە و کوڕی "ڕەحمان"، خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە بەشی "لاجان"ی شاری پیرانشار، دوای ئەوەی بە مەرەخەسی لە زیندانی شاری نەغەدە هاتبووە دەرەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە بەهۆی گوشاری دەروونی و کەشی نالەباری زیندان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
عەبدولئەحەد بەزمئارا، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بووە و ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، دوای  گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
ئەو شارۆمەندە کوردە لە زیندانی شاری نەغەدە، خەریکی تێپەڕاندنی سزاکەی بوو.

ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:57:12/07/2020