دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی: "تەقینەوەی نەتەنز گەڕانەوەیەکی بنەمایی لە پیلانی گەشەی سانتریفیۆژە پێشکەوتووەکانی ئێران دایە

دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی:
ڕاپۆڕتی نوێی دامەزراوەی"زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی" لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەی سایتی ناوەکی نەتەنز ڕایگەیاندووە کە خەساری تەقینەوەکە قەرەبوو ناکرێتەوە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە هێزی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە سانتریفیۆژە پێشکەوتووەکان لە ئاستی بڵاودا پێناسەکراوە.
ئەم دامەزراوە لەلایەن دەیوید ئالبرایت، فیزیکدان و لێکۆڵەری پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوەکی بەڕێوە دەچێت.
ڕاپۆڕتی دامەزراوەی زانست و ئەمنیەتی نێونەتەوەیی کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕ بڵاو بووەتەوە ئاماژەی کردووە وێنە ماهوارەییەکان بە کوالیتی زۆر نیشان دەدات بە پێچەوانەی وێنە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ناوەندی مۆنتاژی سانتریفیۆژی نەتەنز تووشی خەسارێکی"گەورە و بەربڵاو" بووە کە ئەگەری قەرەبوونەبوونەوەی هەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، ئەو سایتەی تووشی تەقینەوە بووە ڕۆڵێکی "زۆر گرینگی" لە بەرهەمی بەربڵاوی سانتریفیووژە پێشکەوتووەکاندا بووە و هەروەها نووسەرانی ئەم ڕاپۆڕتە ئاماژەیان کردووە کە بەربڵاوی ئەم خەسارە بە شێوازی نەخوازراو یا ئەنقەست لە کۆمەڵانی خەڵک شاردراوەتەوە.
لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە ئەم تەقینەوەیە سێ لە چواری هۆڵی سەرەکی مۆنتاژی سانتریفیۆژەکانی لەناو بردووە و بەشێکی زۆر لە بیناکەی ڕەش کردووەتەوە.
ئەم تەقینەوەیە بە گەڕانەوەیەکی گەورە لە پیلان و هێزی جێگیرکردنی سانتریفیۆژە پێشکەوتوو ئێرانییەکان لە ئاستی بەربڵاودا وەکوو سانتیفیۆژەکانی نەوەی ٢،٤و٦ پێناسە کراوە.

ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:54:10/07/2020