ڕۆییتێرز: بەرهەمی نەوتی ئێران لە بەراورد لەگەڵ ٤٠ساڵی پێشوو لە نزمترین ئاستی خۆی دایە

ڕۆییتێرز: بەرهەمی نەوتی ئێران لە بەراورد لەگەڵ ٤٠ساڵی پێشوو لە نزمترین ئاستی خۆی دایە
هەواڵنێری ۆییتێرز بە ئاماژە بە ئامارەکانی پیشەی نەوت ڕایگەیاندووە کە بە پڕبوونی پاشکەوتی نەوتی خاوی ئێران، بەرهەمهێنانی نەوت لەم وڵاتە بە نزمترین ئاستی خۆی لە ٤٠ساڵی ڕابردوودا گەیشتووە.
ئەم ڕاپۆڕتە هۆکاری پڕبوونی پاشکەوتی نەوتی خاوی ئێرانی دابەزینی گەورەی هەناردەی نەوتی خاو و کەم بوونەوەی چالاکی دامەزراوەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئاماری دامەزراوەی تاوتوێی بازاڕی وزە "ئێف ئەی جی"، پاشکەوتی نەوتی خاوی ئێران لە دامەزراوەکانی سەر زەوی لە ١٥ملوێن بۆشکە لە مانگی ژانویە، بە ٥٤ملوێن بۆشکە لە مانگی ئاوریل گەیشتووە و لە مانگی ژوئێن دا بە ٦٣ملوێن بۆشکە زیادی کردووە.
کۆمپانیای زانیاری بازاڕی کێپلێر بەراوردی کردووە کە لە مانگی ژوئێن، پاشکەوتی نەوتی خاوی ئێران لە دامەزراوەکانی سەر زەوی ٦٦ملوێن بۆشکە بووە. ئەم ڕێژەیە بەرامبەر بە ٨٥لەسەدی توانای پاشکەوتی نەوتی خاوی ئێران لە دامەزراوەکانی سەر زەوییە.
بە پێی بەراوردی دامەزراوەی ئاماری ئابووری"ڕی فینێنتۆ"، ١٣ی پووشپەڕ، ٥٦ملوێن و ٤٠٠هەزار بۆشکەی نەوتی خاو لە تانکێری نەوت و بەحرەکاندا ڕاگیراوە.
بە پێی ئامارەکانی ئۆپێک، بەرهەمی نەوتی ئێران لە مانگی ژۆئێن، ١ملوێن و ٩٠٠هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا بووە؛ ئەم ڕێژەیە نیوەی بەرەهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دا بووە و نزمترین ئاستی بەرهەمی نەوتی خاو لە دەستپێکی شەڕی ئیران و عێراق لە ساڵ ١٣٥٩ی هەتاوی تا ئێستا بووە.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیای کێلپێر، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی مەی ١٠٠هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا بووە کە ئەمە لە بەرامبەر هەناردەی ٢ملوێن و نیو بۆشکە لە ڕۆژ لە مانگی ئاوریلی ٢٠١٨، دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:05:08/07/2020