شوانێک لە ئاڵوەتانی سەردەشت بە دەستی سپای پاسداران کوژرا

شوانێک لە ئاڵوەتانی سەردەشت بە دەستی سپای پاسداران کوژرا
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری دەشتی وەزێنەی شاری سەردەشت، شوانێکی خەڵکی ناوچەکەیان کردە ئامانج و کوشتیان.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "یووسف ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵوەتان"ی ناوچەی "میراوێ"ی سەر بە شاری سەردەشتە.
ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، بە بێ ئاگادارکردنەوە، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

لە دۆخی خرابی ئابووری ئێستای ئێراندا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هەروەها سیستمی ناکارامەی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن بەم قەیرانانە، دانیشتووانی زۆرێک لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان بە هۆی هەژاری و بۆ بژێوی ژیان ڕوویان لە کرێکاری، کۆڵبەری و کاسبکاری کردووە کە هەر ڕۆژە بە بیانوویەک لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەکرێنە ئامانج.

ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:07/07/2020