کۆڵبەرک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

کۆڵبەرک لە ڕووباری سیرواندا خنکا
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای ئەوەی کاروانێکی کۆڵبەران لە نزیک پردی زلتە سەر بە ڕووباری سیروان دەکەونە کەمینی هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور و تەقەیان لێ دەکرێت، چەند کۆڵبەر بۆ پاراستنی گیانیان، خۆیان لە چۆمی سیروان خستووە و لە ئاکامدا یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ناو ئاوەکەدا خنکاوە.

ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە: ئایەت یوسفی، تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی گوندێکی سەر بە سەلاسی باوەجانییە.

جێی ئاماژەیە، لەم کاتەدا کە خەڵکی هەژار و کەم داهاتی شارە سنوورییەکان بە هۆی گرانی و بێکارییەوە توانای دابین کردنی تەنانەت سەرەتاییترین پێویستییەکانی ژیانیشیان نییە، بۆ بژێوی ژیانیان ڕوو دەکەنە سنوورەکان و ڕێگای پڕ مەترسی کۆڵبەرە دەگرنە بەر و دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی.


ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:04:07/07/2020