داڵاهۆ؛ ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە

داڵاهۆ؛ ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە هۆی پێکدادانی نێوان ماشینێک لە جۆری پڕاید و مۆتۆر سیکلێتێک، لە جادەی نێوان داڵاهۆ، گەهوارە، شۆفێری مۆتۆڕەکە بە ناوی (سەیفوڵڵا دەروێشی)، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لە دەستدا.

جێی ئاماژەیە، ناستانداردبوونی جادەکانی کوردستان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ نۆژەنکردنەوەیان، بووەتە هۆی ئەوەی کە ساڵانە بە سەدان حاڵەتی لەم شێوەیە لە جادەکانی کوردستان ڕووبدات و سەدان کەسیش ببنە قوربانی.

ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:08:06/07/2020