شەش کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە

شەش کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش شارۆمەندی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، مەریوان، سنە و پیرانشار، بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی هەینی، ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵان بە ناوی (ئەمیر ئەرسەلان تاک)، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، لە شاری پیرانشار دەستی داوەتە خۆکوژی و بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی (ئەسرین سەحرایی)، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، بە خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتووە. 
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، ژنێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی سومەیە قەجەری، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵواسیوە.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، لاوێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی (فەخرەدین مەحموودی) بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی ٣١ ساڵان بە ناوی "سەمیرا" لە گوندی هەجمنەی سەر بە شاری مەریوان بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دوایین حاڵەتی خۆکوژی لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، خۆکوژی پیاوێک بە ناوی حەسەن مەولاناییە کە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ، بە هۆی کیشەی کۆمەڵایەتی، بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:52:04/07/2020