مێرمنداڵێک لە شارۆچکەی چۆمان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا

مێرمنداڵێک لە شارۆچکەی چۆمان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا
ڕۆژی هەینی، ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵان بە ناوی (ڕێبین ئیسماعیل)، خەڵکی کوردستانی باشوور، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی وێزەی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بە چەکی جۆری (بی کەی سی)،  تەقەی لێکرا و بریندار بوو.

کەناڵی ڕووداو، لە زمان "ئەحمەد گەڵاڵی"، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بڵاوی کردووەتەوە کە دوای گەیشتنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و چارەسەرێکی سەرەتایی، ڕەوانەی هەولێر کراوە؛ ناوبراو گولـلە بەر قاچی ڕاستی کەوتووە و پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.



ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:35:04/07/2020