مهاباد/ دەستگیری بە لێشاوی شارۆمەندانی کورد

مهاباد/ دەستگیری بە لێشاوی شارۆمەندانی کورد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ مهاباد چوار  شارۆمەند كوردیان ده‌ستگیر كردووە.
بە پێی سەرچاوەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات پاش دەستگیری ئەو شارۆمەندانە بە تۆمەتی نادیار، ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كراون.
بەربەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شارۆمەندێکی مهابادی بە ناوی "محەمەد خالدی نیا"، خەڵکی شارەدێی "گوێکتەپە"ـیان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
هەر وەها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕاگه‌یاندوە کە:  "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، هێزه ‌ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ شارەدێی گۆێکتەپە و ئاوایی حاجی خۆشی سەر بە شاری مهاباد دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "سۆران نەسیری" و "سۆران موختاریفەر" و "ئومید عەباسی"ـیان لە ئاوایی ئیندرقاش سەر بە شاری مهاباد ده‌ستگیر كرد و ماڵی هه‌ر سێ ناوبراویان پشكنی و دەستیان بە سەر هەندێ لە کەلوپەلی تاکەکەسییەکانیاندا گرتووە.
کۆماری ئیسلامی بە ڕانگەیەکی ئەمنییەتییەوە سەیری کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکات. ڕشبگیری و شەپۆلی نوێی دەستگیرییەکانی ئەم داوییانەش لەو ڕوانگەیەوە. کۆماری ئیسلامی هەر تاکی کوردی وشیار بە مەترسییەک بۆ سەر ئەمنییەتی خۆی دەزانێت.

ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:06:04/07/2020