حەوت کرێکار لە کانزای خەڵووزی گیلان غەرب تووشی گازگرتوویی بوون

حەوت کرێکار لە کانزای خەڵووزی گیلان غەرب تووشی گازگرتوویی بوون
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، حەوت کرێکار لە کانزایەکی خەڵووزی گوندی "سرتینان" سەر بە بەشی ناوەندی گیلان غەرب، لە کاتی کار کردن تووشی گازگرتوویی بوون کە شەش کەسیان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و کرێکارێکیش بە ناوی (جەواد سابتی) گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن: دوو کرێکار لە ناو کانزاکەدا تووشی گازگرتوویی هاتوون و پێنج کرێکاری دیکەش کە بۆ یارمەتی ئەو کرێکارانە چوونە ناو کانزاکەوە، تووشی هەمان حاڵەت بوون.

جێی ئاماژەیە، نەبوونی کەرەستەی ستاندارد و پێویستی کار کردن و کەمتەرخەمی خاوەن کار لە حاست ئەمنیەتی گیانی کرێکاران، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانەیە کە ساڵانە بە دەیان حاڵەتی هاوشێوە لە شارەکانی ئێران ڕوودەدا و کرێکاران دەبنە قوربانی.

ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:46:03/07/2020