مانگرتنی مریشک فرۆشانی شاری مەریوان پێی نایە سێهەم ڕۆژی خۆیەوە

مانگرتنی مریشک فرۆشانی شاری مەریوان پێی نایە سێهەم ڕۆژی خۆیەوە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، مانگرتنی مریشک فرۆشانی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی بە گران بوونی مریشک، پێی نایە سێهەم ڕۆژی خۆیەوە.

مریشک فرۆشانی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە، ٩ی پووشپەڕ، لە ناڕەزایەتی بە گران بوونی مریشک، دەستیان دایە مانگرتن و دوکانەکانیان داخست.

لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، بەڕێوەبەرانی کوشتارگای مریشک لە شاری سنەش مانیان گرت و داوایان لە دەوڵەت و بەڕێوەبەری مریشک فرۆشانی ئەوشارە کرد کە نرخی مریشک هەرزان بکەن. بەڵام کاربەدەستانی دەوڵەتی هیچ چەشنە وڵامێکیان بە داخوازی مریشک فرۆشان نەدایەوە.

ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:29:02/07/2020