سێ شارۆمەندی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

سێ شارۆمەندی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران
شەوی ڕابردوو سێ شارۆمەندی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد سێ کەسیان بە ناوەکانی ئومید عەباسی، خەڵکی گوندی "ئیندرقاش"، "سۆران موختاری فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" و "سۆران نەسیری" خەڵکی "گۆکتەپە" دەستگیر کردووە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەک، ئەم سێ شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:03:02/07/2020