بەندکراوێکی کورد لە زیندانی شاری سنە ئیعدام کرا

بەندکراوێکی کورد لە زیندانی شاری سنە ئیعدام کرا
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوی (محەمەد عەزیز مەحموودی)، کە بە تۆمەتی کوشتن سزای ئیعدامی بەسەرداسەپابوو،  لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

محەمەد عەزیز مەحموودی، خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا، ساڵی ١٣٩٧، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی (دیاکۆ کەریمی) لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە،  دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، سزای ئیعدامی بەسەر داسەپا.

جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی سەردانی بنەماڵەی قوربانیان کرد بۆ ئەوەی بکوژی کوڕەکەیان ببەخشن کە هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە.



ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:58:30/06/2020