دانی دێنوون: چەکوچۆڵی ئێرانی بە بێ بەربەست دەگاتە وڵاتی لیبی

دانی دێنوون: چەکوچۆڵی ئێرانی بە بێ بەربەست دەگاتە وڵاتی لیبی
دانی دێنوون، باڵوێزی ئیسڕائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت لە باروودۆخی ئێستای ناوچەکەشدا، چەکوچۆڵی ئێرانی ئازادانە و بە بێ بەربەست دەگوازرێنەوە و بە دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەگات.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕاگەیاندنەکانی ئیسڕائیل، نوێنەری ئیسڕائیل لە ڕێخکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم وتانەی پێش لە دانیشتنی شۆڕای ئەمنیەت بۆ تاوتۆی بڕیارنامەی ئەمریکا سەبارەت بە بێ سنوورکردنی گەمارۆی چەکووچۆڵی ئێران کردووە.
دێنوو وتی: "چەکووچۆڵەکانی ئێران نە تەنیا ئازادانە بەرەو عێراق، سووریە، لوبنان و یەمەن دەگوازرێتەوە، بەڵکوو بەم زووانە چەک و چۆڵەکانی ئێران بە بێ هیچ بەربەستێک دەگاتە لیبی."
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی ئەو چەکوو چۆڵانەی کە لەدەستی هێزە بەوەکاڵەتەکان یان گرووپە تیرۆریستییەکان لە لیبی و وڵاتانی دیکەدایە، شەڕ و ئاڵۆزی لەو وڵاتانە زۆرتر کردووە.
باڵوێزی ئیسڕائیل بە هۆشدار بۆ سەر ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دەرئەنجامی کۆتایی دەورەی گەمارۆی چەکووچۆڵی ئێران، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە ڕوانگەیەکی هەمەلایەنە ڕوو بە هێزی چەکووچۆڵی ئێران، پشتیوانی گەمارۆی بێ سنووری چەکو چۆڵی ئێران بکەن.
دێنوون ئەوەشی زیاد کرد: گواستنەوە و پەیوەندی نیزامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ لوبنان و پشتیوانی لە هێزی چەکوچۆڵی حیزبوڵڵا، نە تەنیا پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١، بەڵکوو بڕیارنامەکانی ١٧٠١و ١٥٥٩ی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشێل دەکات و هەروەها وتی زەڕادخانەیەک کە ئێران بۆ حیزبوڵڵای دروست کردووە، ئێستا ١٥٠هەزار مووشەک و ڕاکێتی هەیە کە هێزی پێکانی هەر ناوچەیەک لە ئیسڕائیلیان هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:25:30/06/2020