سنە/ ماڵخوراوانی خانووەکانی "ئەرغەوانی ئەرتەش" کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

سنە/ ماڵخوراوانی خانووەکانی
ڕۆژی شەممە، ٧ی پووشپەڕ، ماڵخووراوانی خانووەکانی ئەرغەوانی ئەرتەش، لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی واحیدەکانیان لە خانووەکانی ئەرغەوانی ئەرتەش، پاش دە ساڵ لە بەردەم بینای مەسکەن و شارسازی کوردستان، لە سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

دەوڵەت بە یارمەتی خاوەن کار، دە ساڵ لەمەوبەر بە بیانووی دروستکردنی خانوو، پوڵێکی زۆریان لە کڕیاران وەرگرت و تا ئێستا خانووەکانی پێ نەداون.

ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:08:28/06/2020