کۆڵبەرێکی بریندار بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە

کۆڵبەرێکی بریندار بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەرسەلان ناتووش، خەڵکی گوندی زەنگولانی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور بریندار کرابوو، دوای چارەسەرێکی سەرەتایی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گوازرایەوە.

ئەرسەلان ناتوش، ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری کەوتە بۆسەیەکی هێزە سەرسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەر دوو لاقی بە سەختی بریندار بوو، ناوبراو ئەم چەند ڕۆژە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری هێزە ئینتزامییەکان دابووە و پاش چارەسەرێکی سەرەتایی بۆ زیندان گوازراوەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:21:28/06/2020