باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵمان پێ گەیشت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاک عەتا ئەبولمحەمەدی، باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، خەسرەو ئەبولمحەمەدی، بە هۆی نەخۆشی لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
کاک عەتا کەسایەتی ناسراوی خەڵکی شاری سنە و جێ بڕوا و متمانەی هەموو لایەک بوو.
هاوڕێی گیانبەختکردوو خەسرەو ئەبولمحەمەدی، ساڵی ١٣٥٨، لە جەریانی مقاومەتی ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە و لە کاتی تیمارکردنی چەند هاورێیەکی پێشمەرگەی، بە هۆی تەرکشی خۆمپارە، گیانی ئازیزیی بەخت کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک عەتا و خەڵکی خۆشەویستی شاری سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:46:28/06/2020