١٩ فەرماندە و بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستبەسەر کران

١٩ فەرماندە و بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ٦ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ دەنگی تەقینەوەکەی ناوەندی ئەتۆمیی پارچین لە تاران، هێزەکانی ئەمریکا لە عەمەلیاتێکدا لە بەغدا، ٤ فەرماندە و ١٥ بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵایان دەستبەسەر کرد.

ئەم کەسانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە دەستبەسەر کراون دەستیان بووە لە هەوڵێ تێکدەرانە بە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی: یەکێک لە گیراوەکان خەڵکی ئێران و ئەندامی سپای قودسی کۆماری ئیسلامییە.

دەستگیرکراوەکانی ئەمڕۆی بەغدا، پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە شناسایی و لە ژێر چاوەدێری دابوون.

دوای ئەم ڕووداوە، دۆخی بەغدا نائارامە، هێزە ئەمنیەتییەکانی عێراق لە ناوچەی سەوز جێگیر کراون و ئەم ناوچەیە لە ژێر چاوەدێری و گەمارۆی ئەوان دایە.



ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:04:57:26/06/2020