چالاکی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا لە شاری سنە بەردەوامە

چالاکی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا لە شاری سنە بەردەوامە
لە درێژەی کار و چالاکی کەمپەینە خۆڕسکە مەدەنییەکانی کوردستان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستان، کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان لە چالاکییەکانی لەشاری سنە بەردەوامە.

کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان کە لە ژمارەیەک لاوی شاری سنە پێکهاتووە، وەک سەرجەم کەمپەینە مەدەنییەکانی دیکەی کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستان، دەستی بە چالاکییەکانی کرد و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پێشکەش کردنی کەلوپەلی پاککەرەوە، خزمەتگوزاری پزیشکی و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە خەڵکی شاری سنە دەور و ڕۆڵی چالاکی بوو.

لە سەرەتای هاتنی کۆرۆنا لە مانگەکانی ڕابردوودا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی کوردستان، بە پێچەوانەی کەمتەرخەمی و پشتگوێ خستنی بەرپرسان و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان وەک هەمیشە، لەم مەیدانەشدا شان بە شانی پێشمەرگانی سپی پۆش بۆ بەرەنگاری لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە هاتە سەنگەری پێشەوەی ئەم خەباتە و بەم هەڵوێستەی، جارێکیتر پەیامی زیندووبوونی بزووتنەوە ڕەواکەی بە گوێ هەموو نەتەوە و چین و توێژەکانی ئێران گەیاند.

ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:10:25/06/2020