چین زانیاری کۆڕۆنای درەنگ بە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی داوە

چین زانیاری کۆڕۆنای درەنگ بە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی داوە
هەواڵنێری ئەسۆسیەتێد پرێس لە ڕاپۆڕتێکدا بە پێی دەیان وتووێژ و بەڵگەناوخۆییەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند چین لە پێشکەش کردنی زانیاری پێویست بەم ڕێکخراوە سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر بە درەنگی ئەنجامی داوە.
مانگی ژانویە، ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی دەستخۆشی لە کاردانەوەی خێرای چین بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کردبوو.ئەم ڕێکخراوە چەندین جار دەستخۆشی لە دەوڵەتی چین بۆ بڵاوکردنەوەی بەپەلەی زانیاری ژێنێتیکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کردبوو و ڕایگەیاندبوو هاوکاری پابەندی چین بۆ ڕوونکاری لەم بوارەدا زۆر بەرچاو و ئەوپەڕی وشەکانە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئەسۆسیەتێد پرێس، چین زانیاری ژێنێتیکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای زیاتر لە یەک حەوتە دوای ئەوەی کە سێ تاقیگەی جۆراوجۆری دەوڵەتی ڕەمزگووشاییان کردبوو، بڵاوکردبووەوە.
ئەسۆسیەتێدپرێس بە پێی دەیان وتووێژ و بەڵگەی ناوخۆیی ڕایگەیاند چاودیری تووندوتۆڵ سەبارەت بە زانیاری لە پەیوەندی نیزامی دەرمانی دەوڵەتی لە چین هۆکاری ئەم درەنگییە بووە.
هەروەها تاقیگە دەوڵەتییەکانی چین کاتێک زانیاری ژێنێتیکی کۆڕۆنایان بڵاوکردبووەوە کە پێشووتر تاقیگەیەکی دیکە ئەم زانیارییانەی لە ڕۆژی ١١ی ژانویە لە وێبسایتێکدا بڵاوکردبووەوە.
بە پێی وتووێژە تۆمارکراوەکان لە دانیشتنە ناوخۆییەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی، چین لانیکەم بۆ ماوەی دوو حەوتە لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە وردەکان سەبارەت بە نەخۆشەکان و بابەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەم ڕێکخراوە درەنگی بووە.
پێشووتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ جەندین جار چینی بە کەمتەرخەمی لە پێشکەش کردنی زانیاری بە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنادا تۆمەتبار کردبوو و ڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە خوازیاری لێکۆڵینەوە لەسەر کاردانەوە و دەرەنجامی ئەم ڕێکخراوە بوون.

ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:38:03/06/2020