وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل: دەیان هەزار ئێرانی بۆ کۆچ لە ئێران بەرەو ئیسڕائیل داوای یارمەتییان کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل: دەیان هەزار ئێرانی بۆ کۆچ لە ئێران بەرەو ئیسڕائیل داوای یارمەتییان کردووە
یوناتان گۆنێن، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت ماڵپەڕی فەرمی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە ئینستاگرام لە چەند حەوتەی پێشوودا لەگەڵ شەپۆلێکی گەورە لە داواکاری خەڵکی ئێران بەرەو ڕوو بووتەوە کە داوایان لەم وەزارەتخانە کردووە تا بۆ کۆچ لە ئێران بەرەو ئیسڕائیل یارمەتییان بدەن.
بە پێی بابەتی بڵاوکراو لە نەشریەی "ئێلگمینێر"ی نیۆیۆرک لە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، یوناتان گۆنێن وتی: "ئێمە ڕۆژانە دەیان هەزار لێدوان بە شێوازی پەیغامی تاکەکەسی و ئەو لێدوانانەیشی کە لە ژێر بابەتەکاندا دەنووسرێن لەسەر داواکاری پەناهەندەگی لە ئیسڕائیل وەردەگرین.
ناوبراو وتی ئەگەری هەیە ئێرانییەکان لەبەر ئەوە دەیان هەوێت کۆچ بکەن بۆ ئیسڕائیل کە لە ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکاندا ئیسڕائیل وەکوو وڵاتێکی پێشکەوتوو لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تێکنۆلۆژی و وڵاتێکی ئازاد و دێمۆکڕاتیک دەبینن.
گۆنین ئیزافەی کرد: "بڕێک لەوان لە ژێر زەبری بەرپرسانی ئێرانی دان. ئەوان دەیان هەوێت لە ئێران هەڵێن و بڕوایان بەوەیە ئیسڕائیل دەتوانێت یارمەتییان بکات."
بە وتەی "ئێلگمینێر"، وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە داواکارییەکان ئەوەندە زۆرە کە ئیمکانی نییە  وەزارەتخانە بتوانێت هەموویان تاوتۆبکات.
پێشووتر ڕۆژنامەی جزورالم پۆست بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل نوسیبووی هەزاران ئێرانی داوای پەناهەندەگی و یارمەتییان لە ئیسڕائیل کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:03/06/2020