٤٠ کرێکاری کارخانەی "ڕیز مەوج"ی تاکستان لەسەر کار دەرکران

٤٠ کرێکاری کارخانەی

 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە سەرەتای مانگی گوڵانی ٩٩ تا ئیستا، لانیکەم ٤٠ کرێکاری کارخانەی "ڕیز مەوج" تاکستان لەسەر کارەکانیان دەر کراون.

هەواڵنێری ئیلنا بڵاوی کردوە  بە هۆی ئەوەی کە ئەو کارخانەیە توانایی پەرداختی حەقدەستی ٢٠٠ کرێکاری نەبووە، ٤٠ کرێکاری ئەو کارخانەیە لەسەر کار دەر کراون.
هەوالنێری هێرانا سەبارەت بە دەرکردنی ئەو کرێکارانە بڵاوی کردەوە؛ ئەو کرێکارانە حەقدەستی ٦ مانگیان دوا کەوتوە و ئیستاش لەسەر کارەکانیان دەر کراون و کرێکاران بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە لە ئیدارەی کاری تاکستان سکاڵای خۆیانیان تۆمار کردوە

کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە سەردەمێ ئەم کارخانەیە زیاتر لە هەزار کەس کاری تێدا دەکرد.

سەرەڕای سیاسەتی ئابووری هەڵەی کۆماری ئیسلامی و بارودۆخی فەلاکەتباری خەڵک و جوغرافیای نا ئەمنی ئێران بۆ سەرمایە گوزاری و گرنگی نەدانی ڕژیم بە کەرت وەبەرهێنان، لە لایەکی دیکەوە نەخۆشینی کۆرۆنا کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر ئابووری و بارودۆخی ژیانی خەڵک داناوە کە لە نموونەی ئەو کاریگەرییانە هەزاران کرێکار لە ئوستانەکانی ئێران و کوردستان لەسەر کارەکانیان دەر کراون و لە ڕووانگەی کرێکارانەوە کەمتەرخەمی ڕژیم بەرامبەر بە دۆخی ئابووری وڵات و ئەو کرێکارانە هۆکاری سەرەکی ئەو بارودۆخەن.


ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:23:03/06/2020