ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە!

ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی کاولکارییەکانی ژینگەی کوردستان، دارستانەکانی ناوچەی بەرقڕووی سەر بە شاری سنە ئاگرت تێ بەردرا.

بەپێی هەۆاڵەکان، ڕۆژی شەممە١٠ی جۆزەردان لەدارستانەکانی بەرقڕووی سە بە شاری سنە، هەڵقرچاندنی دارستانەکان تا ٧ کاتژمێر درێژەی بوو.
پەیجی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لەم بارەیەوە بە بڵاو کردنەوەی چەند دیمەنێ باسی لەوە کرد، سەرەڕای ئاگادار کردنەوەی ناوەندە حکومەتییەکان بەڵام هیچ لایەنێکی حکومەتی فریای دارستانەکان نەکەوتن و چالاکانی بواری ژینگە و خەلکی خۆ بەخش بەو پەڕی بێ ئیمکاناتییەوە هەوڵ بۆ قوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.


کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی دژە سروشت و ژینگە بە تایبەتی لە کوردستان بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە کە دەتوانن لەو دارستانانە خۆیان حەشار بدەن ساڵان سەدان هێکتار لە جەنگەڵ و دارستانەکانی کوردستان کە سەروەتی خەڵکی کوردستانە، دەسپێرێتە دەم ئاگر. ئەمە لە حاڵێکدایە چالاکانی ژینگەپارێز لە ئێران و لە کوردستان بە تایبەتی دەکەونە بە ئەزەیەت و ئازار و گرتن و تەنانە تیرۆر و کوشتنیشەوە.

ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:07:31/05/2020