کۆماری ئیسلامی سەبارەت کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، ئامارێکی بڵاو کردەوە

کۆماری ئیسلامی سەبارەت کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، ئامارێکی بڵاو کردەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: وەزیری کۆماری ئیسلامی؛ ٨٠ لەسەدی ناڕازییانی خەزەلوەر بە چەکی سازمانی هیزەکانی ڕژیم کوژراون.
ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی "عەبدولڕەحمان فەزلی"
لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی تەلەویزیۆنی "یەک نگاه" ڕایگەیاند؛ ئاماری گیانبەختکردووانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨، ٢٠٠ تا ٢٢٥ کەسن و لەو ژمارەیە ٤٠ تا ٤٥ کەسیان بە چەکی سازمانی نەکوژراون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێو نەتەوەیی بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، ئاماری کوژرانی ٣٠٤ کەسی بڵاوە کردەوە و باسی لەوە کرد کە هەندێ لە کوژراوان لە دەرەوەی شارەکان کوژراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە "فەزلی" باسی لەوە کردوە کە ئەو کوژراوانەی کە بە چەکی سازمانی کوژراون، بۆ بەرگری لە دەست پێ ڕاگەیشتن بە پایەگا نیزامییەکان بووە.
بە پێی ئەو ویدیۆ و زانیارییانەی کە بڵاو کراوەتەوە؛ هیزەکانی ڕژیم لە هەندێ حاڵەت دا لە چەکی ساچمەیی و غەیری سازمانی بۆ سەرکوتی ناڕازییان کەڵکیان وەر گرتووە، بەڵام وەزیری کۆماری ئیسلامی بەو پەڕی بێ شەرمییەوە دەڵێ؛ بە دەستی خودی خۆپیشاندەرانەوە ٢٠ لەسەدی کوژراوان بوون بە قوربانی.

لەم بارەیەوە ێشتر هەواڵنێری ڕویتێرز بڵاوی کردبووەوە کە ١٥٠٠ کەس لە ئەنجامی ناڕەزایەتی خەلکی ئێران بە دژی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە ولە نێوان ئەو ١٥٠٠کەسە ٤٠٠کەسی ژن و ١٧ کەسی مێرمنداڵ بوون.
ئەم هەواڵنێریە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلێک لە نێو هێزە ئەمنیەتییەکان، سارد خانەکان، نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی پزیشکی یاسایی بە دەستی ئەوان گەیشتبوون ئەو ئامارەی ڕاست کردوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە سەرچاوەکانی ڕویتێرز لە ناوخۆی ناوەندە حکوومتەییەکانەوە ڕایانگەیاندوە کە بە فەرمانی خامنەیی خۆپیشاندەران سەرکوت کراوان و خامنەیی وتوویەتی : "بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان لە هەموو شێوازیکی سەرکوت کەڵک وەر بگرن"


 


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:47:31/05/2020