سێناتۆر کرووز: بەشداری خامنەیی و زەریف لە توییتێر سەلمێنەری پێشێلکاری گەمارۆکانی ئەمریکایە

سێناتۆر کرووز: بەشداری خامنەیی و زەریف لە توییتێر سەلمێنەری پێشێلکاری گەمارۆکانی ئەمریکایە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: سێناتۆر تێد کرووز خوازیاری لێکۆڵینەوەیەک لەسەر پێشێلکاری گەمارۆکان بە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن توییتێرەوە بوو.
ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردان، تێدکرووز، سێناتۆری کۆماریخوازی هەرێمی تێگزاس لە مەجلیسی سەنای ئەمریکا داوای لە وەزیرانی دادگووستەری و خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد تا سەبارت بە پێشێلکاری ڕوونی گەمارۆکان بە دژی ئێران لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتێر کە کەرەستەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە دەخاتە ئیختیاری عەلی خامنەیی و جەوادی زەریف لێکۆڵینەوە بکات.
سێناتۆر تێدکرووز ئاماژەی کرد عەلی خامنەیی و موحەمەد جەوادی زەریف، ڕێبەر و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هەر دووکیان لە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکادان و ئەم ڕژیمە پشتیوانی ژمارە یەکی ترۆریزم لە جیهان دایە.
تێدکرووز، ئەندامی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سەنا پێشووتر لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان لەگەڵ سێ سێناتۆری کۆماریخوازی دیکە، "تام کاتێن"، "مارشا بڵەکبێرن" و مارکۆ ڕۆبیۆ، داوایان لە بەرپرسی بەڕێوەبەری توییتێر کردبوو تا خزمەتگووزاری ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕابگڕیت.
پێشووتر چەند جار بەشداری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە توییتێر و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە کاتێکدا کە بۆ خەڵکی ئێران فیلتێرە کاردانەوەی جۆراوجۆی هەبوو بەڵام ئیستا ڕەخنە و کاردانەوەکان لە دوای پەیامی دژە جولەکەکان لە لایەن عەلی خامنەیی لە توییتێر دا چووتە سەرەوە و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان بە تووندی هەڵوێستیان لە بەرامبەردا گرتووە.
هەر لەم بوارەوە کۆشکی سپی خوازیاری داخستنی ماڵپەڕی توییتێری عەلی خامنەیی بووە.

ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:30/05/2020