شنۆ/ باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

شنۆ/ باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: شەوی هەینی ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٠ی زایینی، کاک "مەحەممەد ئەمین ئیبراهیم فەرد" باوکی هاوڕێ "ئیسماعیل ئیبراهیم فەرد" ناسراو بە "ئیسماعیل شنۆ" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک "مەحەممەد ئەمین"  ناسراو بە حاجی ئەمین و خەڵکی گوندی "نەرزیوێ"ی سەر بە شاری "شنۆ" بوو.
حاجی ئەمین کەسێکی کۆمەڵە دۆست، ئینقلابی و جێگای بڕواو متمانەی خەڵکی ناوچەکەبوو، ناوبراو خزمەتێکی فەراوانی بە تایبەت لە دەهەی ٦٠ی هەتاویی، بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی "شنۆ" کردوە.
بە ناوی  ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە  و خزم کەس و کاری کاک "مەحەممەد ئەمین" بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەرمان کاک "ئسیماعیل ئیبراهیم فەرد"  و سەرجەم خەڵکی شاری "شنۆ" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:00:30/05/2020