بروجێرد/ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا!

بروجێرد/ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە شاری "بروجێرد" گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٠ی زایینی، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری "سەقز" بە ناوی "هادی گوڵابی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەی ئەم هەواڵە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند"هادی گوڵابی" تەمەن ٤١ ساڵ و باوکی ٢ منداڵ بوو کە ئەمڕۆ هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە تۆمەتی هەڵ گرتنی باری قاچاخ تەقەیان لە ناوبراو کرد و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
پێویستە بوترێ؛ بنەماڵەی "گوڵابی" لە بنەماڵە شۆڕشگێرەکانی شاری "سەقز"ن  و برایەکی کاک "هادی گوڵابی" بە ناوی  هاوڕێ "مەحەممەد گوڵابی" کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە درا و گیانی فیدای ئامانجەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەرای مەحکووم کردنی ئەم جینایەتەی ڕژیم، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی "گوڵابی" و سەرجەم خزم و کەس و کاریان بە تایبەت هاوڕێیان "کاک مەجید و کاک فواد بەکری"  دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:11:28/05/2020