دابەزینی بازرگانی ئێران و هێند لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠

دابەزینی بازرگانی ئێران و هێند لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠
ئامارەکانی وەزارەتی دارایی هێند کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو بووەوە نیشان دەدات هاوردەی ئەم وڵاتە لە ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیەوە ٩٤لە سەد دابەزیوە و گەیشتووتە ژێر ٨٠ ملوێن دۆلار.
سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ئەم ژمارەیە زیاتر لە ٢میلیارد دۆلار و لە ٦مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا ئەم ژمارەیە زیاتر لە ٣.٣میلیارد دۆلار بوو.
ئامارە فەرمییەکانی وڵاتی هێند نیشان دەدەن  هەناردەی ئێران لە سێ مانگی سەرەتایی ٢٠٢٠دا لە نێوان ٨٠٨ملوێن دۆلار بووە کە بەرامبەر بە ساڵی پێشوو ٣٨لەسەد دابەزین نیشان دەدەن.
پێش لە گەمارۆکان بە دژی کۆماری ئیسلامی، هەناردەی ئێران بۆ وڵاتی هێند پێنج بەرابەری هاوردەکردنەکەی بۆ هێندبوو کە لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵ دا هەناردەی هێند بۆ ئێران، ١٠بەرابەری هاوردەکردنەکەی لە ئێرانەوەیە.
هێند کە لە دوای چین دووهەمین موشتەری نەوتی ئێران بوو، لە نیوەی دووهەمی ساڵی پێشووەوە کڕینی نەوتی لە ئێرانەوە ڕاگرتووە.
سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ دەڵێت گشت هەناردەی نەوتی، ‌غەیری نەوتی و خزمەتگووزاری ئێران لە ئەمساڵ دا دەگاتە ٤٦میلیارد دۆلار کە کەمتر لە نیوەی هەناردەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دایە.


ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:49:28/05/2020