مەریوان/ چالاکێکی خوێندکاری کورد ڕەوانەی زیندان کرا

مەریوان/ چالاکێکی خوێندکاری کورد ڕەوانەی زیندان کرا
چالاکێکی خوێندکاری کورد لە شاری مەریوان ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا.

سەرچاوەی هەواڵەکان لە شاری مەریوان ڕایگەیاند: "كەژوان ئازادیان" خوێندكاری زانكۆ پەیام نووری شاری  مەریوان رۆژی چوار شەممه ۷ی جۆزەردان ڕەوانەی زیندانی شاری مەریوان کرا.

"كەژوان ئازادیان" بەھاری ٩٧ی هەتاویی بە تۆمەتی هاوکاری و بانگەشەی حیزبێکی ئۆپزیسێۆنی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن دەزگای زانیاریی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر و دواتر لە دادگا ئێنقلابی ئەو شارەدا بە ساڵێك زیندان سزا درا كە ماوەی سزاكەی لە دادگای تێبینیدا بۆ ماوەی ٢مانگ كورت كرایەوە.

 ناوبراو ئەمڕۆ بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماوە دیاری كراوی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری "مەریوان" كرا.

ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:15:27/05/2020