کرماشان/ دەستگیر کردنی ژنە پاڕێزەرێکی کورد

کرماشان/ دەستگیر کردنی ژنە پاڕێزەرێکی کورد
پارێزەر و چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە تاران دەستگیر کرا
٣ی جۆزەردان هێزەکانی سپای پاسداران "سۆهەیلا حیجاب" پارێزەر و چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی کرماشانیان لە بەر دەم شۆعبەی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران وێرای لێدان و ئازاری جەستەیی دستگیر کرد.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی "قەرارگای سارەڵڵای تاران" سۆهەیلا حیجاب پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان کە لە شۆعبەی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران دەهاتە دەر بە لێدان و ئازاری جەستەییی دەستگیر کرد.
"سۆهەیلا حیجاب" بە تۆمەتی پڕوپاگەندای دژ بە نیزام، تێک دانی بیر و ڕای گشتی دژ بە نیزام و داوای ڕێفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەمایەیی کۆماری ئیسلامی، حوکمی ١٨ ساڵ زیندانیان بەسەردا داسەپاندوە.
ناوبراو جۆزەردانی ساڵی ٩٦ و هەروەها بەفرانباری ساڵی ٩٧، بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەشت مانگ زیندانی کراوە.

ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:54:26/05/2020