دایکی هونەرمەندی ناوداری کورد "تاهیر خەلیلی" ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی هونەرمەندی ناوداری کورد
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی، "حاجیە خاوەر ناسری" دایکی کاک تاهیر خەلیلی هونەرمەند ناوداری کورد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
حاجیە "خاوەر ناسری"  سیمای خۆشەویست و جێگای بڕواو متمانەی خەڵکی شاری بۆکان و لە نموونەی دایکانی دڵسۆز و پێشمەرگە خۆشەویستی  کوردستان بوو.
حاجییە "خاوەر" دایکی هونەرمەند "تاهیر خەلیلی" لە هونەرمەندانی ناسراوی کوردە کە خزمەتی بە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان کردوە و خاوەنی چەندین بەرهەمی شۆڕشگێرانەیە.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی  حاجیە "خاوەر ناسری" بە تایبەت کاک "تاهیر خەلیلی" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:11:25/05/2020