پەسەند نەکردنی پێشنیاری ئێران بۆ درووست کردنەوەی لولەی گازی ئێران بۆ تورکیە


پەسەند نەکردنی پێشنیاری ئێران بۆ درووست کردنەوەی لولەی گازی ئێران بۆ تورکیە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کرد وڵاتی تورکیە پێشنیاری ئێرانی بۆ درووست کردنەوەی خەتی لولەی گازی ئەو وڵاتەی پەسەند نەکردوە.
زەنگەنە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا سەبارەت بە هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ تورکیە وتی؛ تەقینەوەیەک لە سەرەتای مانگی ئەمساڵدا لە خەتی لوولەی گازی ئێران بۆ تورکییەدا ڕووی داو بوو بە هۆی زیان دیتنی هەندێ لە بەشەکانی ئەو ناوچەیە و سەرەڕای ئەوەی  کە دەکرا  لە چەند ڕۆژدا کێشەکان چارەسەر بکرێ، بەڵام هیچ هەوڵێ بۆ درووست کردنەوەی ئەو خەتە لوولەیە نەدراوە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد؛ ئێران بۆ درووست کردنەوەی ئەو خەتی لوولەیە ئامادەیی خۆیی دەربڕیوە بەڵام لە لایەن تورکییەوە پێشوازی لێ نەکراوە.
پێویستە بوترێ خەتی لوولەی گازی ئێران بۆ تورکییە لە ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی تەقییەوە.

ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:37:25/05/2020