مەریوان/ سکاڵای دانیشتووانی دێهاتی "باڵک" لە دۆخی پیسی ئاوی خواردەمەنییان

مەریوان/ سکاڵای دانیشتووانی دێهاتی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: خەڵکی دێهاتی "باڵک"ی سەر بە شاری مەریوان، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گرتە  ویدیۆیەک سکاڵای خۆیان بەرامبەر بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بێ موبالاتییان بەرامبەر بە پیسی ئاوی خواردەمەنییان و نەپاراستنی سڵامەتی خەڵکی ئەو دێهاتە ڕادەگەیێنن.

دانیشتووانی دێهاتی" باڵک" دەڵێن کە ئاوی خواردەمەنییان قوڕئاوە و بۆ خواردنەوە نابێت و بەرپرسان هیچ هەوڵێکیتان بۆ خاوێن کردنەوەی نییە، و گلەیی دەکەن کە ئاوی ماڵی سپاییەکان و گەورە مەسئوولەکان قەت بەم جۆرە نابێت و ئەم دۆخە بە هۆی سیستمی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
لە حاڵێکدا کە ئیمکاناتی بێهداشتی و تەسوییەی ئاو لە ئێران لە دۆخێکی باش و پێش کەوتوو دایە، بە هۆی کەم تەرخەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوی خواردنەوەی زۆربەی شارۆچکە و دێهاتەکانی ناوچە مەحروومەکان بە تایبەت لە بەشی ڕۆژئاوا و باشووری ئێران بەکەلکی خواردنەوە و تەنانەت خۆشوردنیش نایەت و حکوومەت هیچ کار و پلانێکی بۆ خاوێن کردنەوەی ئاوی ماڵەکان و پاراستنی گیانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە نییە.

ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:23/05/2020