فەلاحەت پیشە: ئەو پوڵانەی کە دوامانە بە سورییە دەبێ وەری گرینەوە

فەلاحەت پیشە: ئەو پوڵانەی کە دوامانە بە سورییە دەبێ وەری گرینەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە" نوێنەری مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئێعتماد ئانلاین"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کرد؛ ئێمە تا ئیستا ٢٠ تا ٣٠ میلیارد دۆلار پوڵمان بە وڵاتی سورییە داوە و دەبێ ئەم پارەیەیان وەر گریننەوە، ئەم پارەیە هین خەڵکە.

فەلاحەت پیشە لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیدا باسی لەوە کرد؛ مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئەوەی کە دەبوایە ببێ نییە و مەجلیس لە ڕاستای جێ بەجێ کردنی بڕیار سەبارەت بە ئەرک و کارەکان نییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی سالانی ڕابردوو سەرەڕای بارودۆخی نالەباری ئابووری لە وڵاتەکەی خۆی بە میلیاردها دۆلاری لە وڵانی ناوچەکە لە پێناو پرۆژە شەڕەنگێزیی و ئیمپراتۆری خوازانەکانی خەرج کردوە و ئەمە ناڕەزایەتی خەلکی ئێران و ئیستاش ناڕەزایەتی هەندێ لە بەرپرسانی لێ کەتوەتەوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ناڕازییان بەم سیاسەتانەی ڕژیم لە لایەن حاکمیەتەوە بە گێرەشێوێن و دژی نیزام پێناسە دەکردران بەڵام ئیستا ئەو ناڕەزایەتییانە تەشەنەی سەندوەتە ناو بەرپرسانی حکومەتی و دەوڵەتیش ئەگەرچی لەوانەیە ئەم وتانەی فەلاحەت پیشە "ڕژاندنی" فرمێسکی تیمساح بێ بۆ راکێشاندنی بیرو ڕای گشتی و بەو مەبەستەی کە گوایە دەیانەوێ چارەسەری پرسی ئابووری خەڵکی ئێران بکەن.





ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:21/05/2020