ژنە نوسەر و لێکۆلەرێکی کورد حوکمی ٦ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

ژنە نوسەر و لێکۆلەرێکی کورد حوکمی ٦ ساڵ و ٥ مانگ  زیندانی بەسەردا سەپا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان، "موژگان کاوسی" لێکۆڵەر و نوسەری کوردی دانیشتوو شاری "نەوشەهر"ی ئوستانی "مازەندەران"، ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.
"مۆژگان کاوسی" پێشتر لە لایەن شوعبەی ٢ی جێ بەجێ کردنی ئەحکام لە شاری "نەوشەهر" حوکمی ٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپابوو بەڵام لە دادگای پێدا چوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٧٦ مانگ زیندانی زیاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاویی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "نەوشەهر" لە ئوستانی "مازەندەران" بە تۆمەتی بەشداری لە نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ بە بێ ئەوەی هێزەکانی رژیم قۆناغەکانی یاسایی تێپەڕێنن، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر و دوای ٣ حەوتوو دەستگیر کراو دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تممەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:20/05/2020