حیجابی زۆرە ملێ بۆ بەکار هێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران

حیجابی زۆرە ملێ بۆ بەکار هێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، جێگری پۆلیسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی (فتا) ڕایگەیاند؛ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە ئەگەری نەپاراستنی حیجاب ڕوبەڕووی بەرخۆردی یاسایی دەبنەوە.

 

 

ئەم وتانەی "پاشایی" تەنیا ٢ ڕۆژدوابەدوای قسەکانی خامنەیی لەگەڵ هەندێ لە خوێندکاران سەبارەت بە حیجاب ڕاگەیندرا.

خامنەیی لەو کۆبونەوەیەدا و لە بەشێک لە وتەکانیدا نیگەرانی خۆیی سەبارەت بە حیجاب دەربڕی و بە بەرپرسانی پەیوەندی دار لە زانستگاکان و وەزارەت خانەکانی لەم بارەیەوە خەتاب قەرار دا.

 

ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری تا ئیستا بەردەوام لە پرسە تاکە کەسییەکانی کۆمەڵگا دەخالەت دەکات و ئەمە پێشێل کاری ئاشکرای مادەی ٣٦ی مافی شارۆمەندیی و پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە بەڵام لە ماوەی ساڵانی رابردوو سەرەڕای بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەرکوت و دژایەتی هێزەسەرکوتگەرەکانی ڕژیم لەگەڵ چالاکانی ئەو بوارەدا، بەردەوام چالاکانی بواری ژنان بۆ دژایەتی لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ چەندین کەمپەینیان ڕێ خستوە.
ئەڵبەت پرسی حیجابی زۆرە ملێ تەنیا گۆشەیەکی بچووک لە سیاسەتە دژە ژنەکانی کۆماری ئیسلامییە و کۆماری ئیسلامی لە سەرتای هاتنەسەرکاری تا ئیستا لە ڕێگای یاسا و دەسەڵاتەوە بەردەوام ژنان دەچەوسێنێەتەوە.

 

.


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:58:20/05/2020