فەیسبووک سەدان حسێبی بەڕێوەبەری جەعلی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران داخست

فەیسبووک سەدان حسێبی بەڕێوەبەری جەعلی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران داخست
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە سەدان حسێبی بەڕێوەبەری جەعلی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڕێکخراوی"صدا و سیما" کە لانیکەم لە ساڵی ٢٠١١ەوە خەریکی کارزاری بڵاوکردنەوەی "زانیاری هەڵەن"ی داخستووە.
ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ڕاپۆڕتی مانگانەی خۆیدا سەبارەت بە حسێبە گومان لێکراوەکان بۆ "چالاکییە بڕوا پێنەکراوە سیستماتیکەکان" وتی کە ئەو حسێبانەی کە لەلایەن ئێمەوە داخراون، دەنگدەرانی وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیایان کردبووە ئامانجی چالاکییەکانی خۆیان و هەروەها ئەم حسێبانە پەیغامگەلێک بە کۆکردنەوەی هێز لەسەر ناکۆکییە ناوچەییەکان یان بە هەڵوێستی ڕەخنە بە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیان بڵاو دەکردەوە.
 ناتانیل گلیچر، بەپرسی ئەمنیەتی سایبری فەیسبووک دەڵێت کە شەبەکەی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کارزاری بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەی ئێرانییەکان کە پێشووتر دۆزرابوونەوە، پەیوەندی سەرەکییان بووە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز، ڕێکخراوی سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئامادە نەبووە تا لەگەڵ ئەم هەواڵنێرییە وتووێژ بکات و کاردانەوە بەم هەواڵە فەرمییە نیشان بدات، جێگای باسە کە بەرپرسی ڕێکخراوی سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی دەست نیشان دەکرێت.
ڕووییتێرز دەنووسێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بووتە یەکێک لە ئەکتەرە چالاکەکانی چەندین تۆڕی کۆمەڵایەتی وەکوو فەیسبووک، ئینستاگرام، توئیتر و گووگڵ تا بە یارمەتی گرووپ گەلی ژێر پشتیوانی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و بێ سەرچاوە، هێز و ئامانجی ستڕاتیژیکی خۆی پەرە پێبدات.
هەروەها ئەم هەواڵنێریە ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە سەربەخۆکانی خۆی لە ساڵی ٢٠١٨دا کردووە کە چۆن کۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارەیەکی زۆر حسێبی بەڕێوەبەری و کەڵک وەرگرتن زیاتر لە ٧٠سایتی ئینتەڕنێتی، کارزاری زانیاری هەڵەی بۆ زیاتر لە ١٥وڵاتی جیهان بەڕێوە بردووە.
ناتانیل گلیچر دەڵێت کە ئەم ڕێگای نوێی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و هەڵەی کۆماری ئیسلامی هەر هاوشێوەی ئەو حسێب و شەبەکە پێشووانەی کە ئاشکرا کران چالاکییان دەکرد، بەو جۆرەی کە لە ژێر ناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ ئان ڕێکخراوی خێر و یارمەتی، وڵاتانێکی زۆر لە جیهان وەکوو ئەلجەزایر تا بەنگلادش و بریتانیا و... دەکردە ئامانجی چالاکییەکانی خۆیان.
کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبری "گرافیکا" بە ڕووییتێرزی وتووە کە چالاکی چەندین حسێبی بەڕێوەبەری پەیوەندی دار لەگەڵ سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٢ و پێشووتر کە بەرپرسانی باڵای کۆماریخواز لە ئەمریکایان کردبووە ئامانجی خۆیان.
بەشێکی گەورەی داهات و بودجەی ساڵیانەی کۆماری ئیسلامی بۆ لێکۆڵینەوەی سایبری، سیخوڕی ئینتەڕنێتی، هەک کردن و خراپکاری تەرخان دەکرێت بە جۆرێک کە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵان، ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاند کە هەکێرە ئێرانییەکان لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە زانیاری و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی زانکۆکانی بریتانیا سەبارەت بە چاکردنی واکسەنی کڕۆنا، کیتی تاقیکردنەوە و پشکنینەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کڕۆنا بدزن.

ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:15:06/05/2020