پیرانشار/ پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پیرانشار/ پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیاریییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە گوندی "سریبچاویە"ی شاری سەر بە شاری " پیرانشار بە ناوی کاک "فەتاح ئیبراهیم دەشتی" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک فەتاح  کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی شارۆمەندانی ناوچەکە بوو و لە کاتی پێشمەرگایەتیدا لە هیچ هەوڵ و کۆششێک درێغی نەکرد و هەمووکات لە یەرکە تەشکیلاتییەکانی سەرکەوتو بووە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی "کاک فەتاح" سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی ناوچەکە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:23:30/03/2020