ئیلام :گیان لەدەستدانی ٢ شارۆمەندی کور بە هۆی سێڵاو

ئیلام :گیان لەدەستدانی ٢ شارۆمەندی  کور بە هۆی سێڵاو
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ڕەشەممە، بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و هاتنی لافاو لە شاری "ئیلام"، ٢ شارۆمەندی ئەو شارە بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.
لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵە  و هەروەها پیاوێکی بەساڵاچوو بەهۆی سێڵاو کەوتنە نێو کاناڵی ئاوی ئەو شارە و گیانیان لەدەست دا.


بە پێی زانیارییەکان تەرمی ئەو ٢ شارۆمەندە لە گوندێک  بە ناوی "چالەسەرا"ی شاری ئیلام دۆزراوەتەوە.

هەر وەها بە هۆی ئەم سێڵاوە، پردی "جزمان" لە شاری "هیلیانی" ئوستانی "ئیلام"، ڕووخا.

ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:31:27/02/2020