ڕووسیا دەرکردنی ویزا بۆ شارۆمەندانی ئێرانی ڕادەگرێت

ڕووسیا دەرکردنی ویزا بۆ شارۆمەندانی ئێرانی ڕادەگرێت
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ تاتیانا گلیکووا، جێگری سەرۆک وەزیری ڕووسیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێران، دەرکردنی ویزا بۆ برێک لە شارۆمەدانی ئێرانی ڕادەگرێت.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی، "گلیکووا" ڕایگەیاند کە بێجگە ڕاگرتنی فڕۆکەکانی کۆرەی باشوور بۆ ئەو وڵاتە، دەرکردنی ویزا بۆ بڕێک لە شارۆمەندانی ئێرانی لە ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەشەممە ڕادەگرێت.
بە وتەی ناوبراو ئەو فڕۆکانەی کە لە ئێران و کۆرەی باشوور دەگەنە ئەو وڵاتە لە تێرمیناڵی تایبەتی فڕۆکەخانەی شێرمێتیووی مۆسکۆ پەزیرش دەکرێن.
پێشووتر چەندین وڵاتی ناوچەکە، گوشاریان بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان دانابوو و سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران بەستبوو کە زۆر بەی ئەو گوشارانە تا بە ئێستاش دریژەی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:55:26/02/2020