سنە؛ داسەپاندنی حوکمی ١٠ مانگ و ٤٠ قامچی بەسەر شارۆمەندێک

سنە؛ داسەپاندنی حوکمی ١٠ مانگ و ٤٠ قامچی بەسەر شارۆمەندێک
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری "سنە" بە ناوی "فواد عەنایەتی" حوکمی ١٠ مانگ زیندانی و لێدانی ٤٠ زەربە قامچی مەحکووم کرا.
فواد عەنایەتی ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبری ٩٨ی هەتاویی دەستگیر کرابوو و بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی فێبریواری ئەو حوکمەی بەسەردا داسەپا.


ئه‌م بابه‌ته 243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:53:25/02/2020