٧٠ لەسەد لە خەلکی ئێران لە بواری ماڵییەوە کەم توانان و پەراوێز نشینی و کارتۆن خەوی بە شێوەی بەرچاو زیادی کردوە

٧٠ لەسەد لە خەلکی ئێران لە بواری ماڵییەوە کەم توانان و پەراوێز نشینی و کارتۆن خەوی بە شێوەی بەرچاو زیادی کردوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی نوێترین زانیارییەکان سەبارە بە بارودۆخی ئابووری لە ئێران  لە چاو ٢ ساڵی ڕابردوو پەراوێز نشینی لە ئێران ٦ بەرابەر زیادی کردووە و کارتۆن خەوی ٣ بەرابەر بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
بە پێی وتەی لێکۆڵەرانی بواری کۆمەڵایەتی، کارتۆن خەوی لە ئێران کە شێوەیەکی ئیسکانی ناڕەسمییە و خەڵک لە دەرەوە لە بان کارتۆن، دار، کاغز و... دەخەون، لە چاو ساڵی ڕابردوو ٣ بەرابەر زیادی کردووە.
پێویستە بوترێت کە هەر بە پێی ئەم زانیاریانە لە ئیستادا ٧٠ لەسەدی کۆمەڵگای ئێران لە بواری ماڵیی کەم توانان و لە چاو ساڵەکانی ٩٥ تا ٩٧، پەراوێز نشینی نزیک بە ٦ بەرابەر زیادی کردووە و ئەمە دەتوانێت کارەساتگەلی دیکە بخوڵقێنێت و ئەم خەڵکە پەراویز نشینە لە بواری خزمەت گوزاری و ئیمکانات لە هەندێک حاڵەتدا لە ژێر سفردان و هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی هەڵەی ڕژیم بە تایبەت لە بواری ئابووری و خزمەت گوزاری بە ناوچەکان بە شێوەی یەکسان و هەر وەها بێکاری و هەژاری و...
ڕژیمی ئیستای دەسەڵات داری کۆماری ئیسلامی کە بە سەدان هەزارا میلیارد تممەن لە سەروەت و سامانی ئێران لە پرۆژە شەڕەنگێزی و گوماناوییەکانی لە ناوخۆو دەرەوی سنوورەکانی ساڵانە خەرج دەکات و بووە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نا ئارامی لە ناوچەکە و لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی هەل پەرەست و گەندەڵ لەو ڕژیمە گەندەڵ پەروەرە تەواوی سەروەت و سامانی ئەو ڕژیمەیان بە تاڵان دەبەن و لە لایەکی دیکەوە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ئەو ڕژیمە بارودۆخی وای هاوردوەتە ئاراوە کە خەڵکی ئەو وڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانیان خراپ و خراپتر بێت.

ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:41:25/02/2020