زۆر بوونی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە جیهان

زۆر بوونی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە جیهان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێچەوانەی هەوڵەکان بۆ ڕێگڕی و  کۆنتڕۆڵی خەساری ڤایرۆسی کڕۆنا، ڕێژەی قوربانیانی ئەم نەخۆشیە هەروەها ڕوو لە زۆر بوونە.
کومیتەی تەندرووستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند کە لە دڕێژەی ٢٤کاژمێژی ڕابردوودا، ١٥٠کەسی دیکە لە تووشبووان بە نەخۆشی کڕۆنا لەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە و  هەروەها ئەم ڕاپۆڕتە لە ئاشکرا بوونی ٤٠٩ بابەتی نوێی توشبوون بەم نە خۆشیە هەواڵی دا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ٧٧هەزار و ١٥٠کەس کە وڵاتی چین تووشی ڤایرۆسی کڕۆنا بوون و ڕێژەی قوربانیانی نەخۆشی کڕۆنا لەو وڵاتە گەیشتووتە دوو هەزار و ٥٨٢کەس.
هاوکات لەگەڵ زۆر بوونی قوربانیانی کڕۆنا لە کۆرەی باشوور بۆ حەوت کەس، ئەم وڵاتە ڕێژەی توشبووانی کڕۆنای ١٦١کەس ڕاگەیاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە هۆی زۆر بوونی نیگەرانییەکان لە بڵاو بوونەوەی کڕۆنا لە وڵاتی ئەمریکا، بەپرسانی کۆشکی سپی لە ڕاستای بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنا ئەم حەوتەیە داوای بودجەی ئیزتراری ل کۆنگرێس دەکەن.
هەروەها بە پێی ئامارە دەوڵەتییەکانی ئێران ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێران گەیشتووتە ٨کەس.

ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:27:25/02/2020