هەوڵی کرێکاران بۆ دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی ٩٩ بەرەو کام ئاکار دەچێت؟

هەوڵی کرێکاران بۆ دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی ٩٩ بەرەو کام ئاکار دەچێت؟

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە نزیک بوونەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٨، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە پێی ڕواڵی هەموو ساڵێک قسەو باسەکانی بەرپرسان بۆ دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی ٩٩ دەستی پێکردوە.

ڕۆژی سێ شەممە ١ی ڕێبەندانی٩٨ ، کومیسیۆنی تەلفیقی بودجە لە مەجلیس زیاد کردنی تەنیا ١٥ لەسەدی بۆ کارمەندانی دیاری کرد کە دەکاتە ٢ میلیۆن ٨٠٠ هەزار تومەن، ئیستا بە پێی ئەم بڕیارەی تایبەت بە بڕیارەکانی لایحەی بودجەی ٩٩، ڕوون نییە کە دەوڵەت و خاوەن کارەکان لە موزاکرات و کۆبونەوەی شۆرای باڵای کار ڕازی بن بە دیاری کردنی حەقدەستی داواکراو و پێویست لە لایەن نوێنەرانی راستەقینەی کرێکاران بۆ لانیکەمی حەقدەستی کریكاران بۆ سالی ١٣٩٩.

 

ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی کار لانیکەمی حەقدەستی کرێکارەکان بەم شێوەیە باس لێ دەکات "لانیکەمی حەقدەستی کرێکار ئەو بڕە پارەیەیە کە لە بری خزمەت یا ئەنجامی کارێک لە کاتێکی دیاری کراودا بە کرێکار دەدرێت و هیچ کەس یا قەراردادێک ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە کەم کاتەوە وپەرداخت کردنی ئەو حەقدەستە لە ڕێگای یاسایەوە تەزمین کراوەو حەقدەستی ئەو کرێکارە دەبێت وڵام دەرەوەی خەرجی کرێکار و بنەماڵەکەی بێت بە پێی بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتەی کە تێیدایە"

 

لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو ٢ ڕێکخراوەی کرێکاری لە ئێران کە بریتین لە سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە و گرووپی یەکگرتووی خانە نشینان پێش دەسپێکردنی ئەم ململانێیانە، بۆ کرێکارێکی خاوەن بنەماڵەی ٤ کەسی خوازیاری دیاری کردنی حەقدەستی مانگانە ٩ میلیۆن تمەن بوون.

بە پێی دوایین ڕاپرۆرتی کومیتەی موچەی کانونی باڵای شۆرای ئیسلامی کار، لانیکەم سەبەدی موعیشەتی لە مانگی خەرمانانی ئەمسال ٨ میلیۆن تممەن دیاری کردبوو.

لە مانگی خەزەڵوەری ئەمسال دوای گرانبوونی بێنزین نرخی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینی بە شێوەیەک کە هێز و توانای کڕینی کرێکاران و کارمەندان ٨ لەسەد کەمی کرد و تێچووی ژیان ٤٠٠ تا ٥٠٠ هەزار تممەن لە مانگدا زیادی کرد و ئەمە پەیامی بەرز بوونەوەی نرخی سەبەتی مەعیشەتە بۆ نزیک بە ٩ میلیۆن تمەن، ئەو برە پارەیەی کە لە لایەن ٢ ڕێکخراوە کڕێکاریە لە ئێران داوا کراوە..

شۆرای باڵای کار ئیستا دەبێت چاوەڕیی ژمێریاری ڕەسمیە تا بە پێی ئەوە موزاکرات و کۆبونەوەکان بە بەشداری ٣ لایەنی ماڵی کرێکار، نوێنەرانی کار فەرما و نوێنەرانی دەوڵەت بە بێ بەشداری کردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی کرێکاران لەسەر سەبەدی موعیشەت دەست پێ بکات.

لە کۆبونەوە کانی دیاری کردنی حەقدەستی کریکاران بۆ ساڵی داهاتوو کە لە ٣ لایەن پێک دێت، ئەگەرچی لاینێکیان بە ناوی نوێنەری کرێکاران لەو کۆبونەوەدا بەشداری دەکات نوێنەری ڕاستەقینەی کرێکاران نییە، ئەگەریش داکۆکی لە مافی کرێکار بکەن بە تەنیا خۆیان هیچ کارێکیان بۆ ناکرێت و نوێنەرانی دەوڵەت و خاوەن کارەکان ساڵەهایە کە بە لابردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی کرێکاران لە وتووێژ لەگەڵ ئەندامانی شۆرای ئیسلامی کار و ماڵی کرێکار حەقدەستی کەم بۆ کرێکاران دیاری دەکەن کە تەنانەت ئەگەر لە کاتی خۆیدا و لەسەری مانگدا ئەو بڕە پارەیە پەرداخت بکرێت تەنیا دەتوانێت بژێوی چەند ڕۆژی کرێکاران دابین بکات و زۆربەی ڕۆژەکانی مانگ دەبێت سفرەی کرێکاران بەتاڵ بێت و بەتاڵی سفرەیە کە لە لایەن دەوڵەت و خاوەن کارەوە بەسەر بنەماڵەی کرێکاران دا دەسەپێت.
لەم پەیوەندەدا کارفەرماکان باس لەوە دەکەن کە بەم بارودۆخە ئابووریەی ئیستای ئێرانئیمکانی ئەوەی کە بڕیار بۆ دیاری کردنی حەقدەستی مانگانە ٩ میلیۆن تممەن لە ئێران پەسەند بکرێت.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو "فەرامەرز تۆفیق" بەرپرسی کومیتەی حەقدەست لە کانونی باڵای شۆرای ئیسلامی، بە نزیک بوونەوە لە پێک هێنانی کۆبونەوەی شۆرای باڵای کار، میزانی سەبەد موعیشەتی نزیک بە ٤ میلیۆن تممەن دیاری کردوە و ئەمە لە حاڵێکدایە "کومیەتی حەدەست" پێشتر لانیکەم سەبەدی موعیشەتی زیاتر لە ٨ میلیۆن تمەن بەراورد کردبوەوە.

یاسای کار لە ئێران نرخی هەڵاوسانی دیاری کراوی بانکی مەرکەزی و سەبەد موعیشەت معیاری دیاری کردنی لانیکەم حەقدەستەکان ڕەچاو دەکات. بەڵام شۆرای باڵای کار تەنیا نرخی هەڵاوسانی رەسمی ڕەچاو دەکات.

بانکی مەرکەزی لە ماوەی رابردوو نرخی هەڵاوسانی ڕانەگەیاندوە و لێرەدا ناوەندی ئامار مەرجەعی شاخسەکانی ئابوورییە و لەوانە نرخی هەڵاوسان. ئەم ناوەندەی خودی کۆماری ئیسلامی نرخی هەڵاوسانی لە مانگی سەرماوەزدا ٢٧.٨ لەسەد و نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی زیاتر لە ٤٠ لەسەد دیاری کردوە کە نرخی خواردەمەنی هەر بە پێی ئەم ڕاپۆورتە و دیاری کردنی ئەم ڕێژەیە گرووپی خواردەمەنییەکان، زیاتر لە ٥٢ لەسەد زیادی کردوە کە بە پیی وتەی کارناسانی ئابووری و چالاکانی کرێکاری بە تایبەت بە خستنە ڕووی بەڵگەی ڕاست و درووست باس لەوە دەکەن ئەم ڕێژەیە زۆر کەمتر لە ئاماری ڕاستەقینەیە..

ئیستا ئەگەر بڕیار وابێت کە شۆرای باڵای کار میزانی پێشنیاری مەجلیس واتە، ١٥ لەسەد بە حەقدەستی مانگانە کرێکاران زیاد بکات و یا خۆ لە خۆشبینانە ترین حاڵەتدا ڕێژە دیاری کراو بە پێی ئامارە ڕەسمییەکانی خودی ناوەندی ئاماری کۆماری ئیسلامی بێت کە لە ڕاستییدا ئاماری راستەقینە نییە، لانیکەمی حەقدەست بۆ کرێکاران دیاری بکات، چاوەڕێ دەکرێت لانیکەم حەقدەستی کرێکاران تا ٢٥ لەسەد بەرز بونەوە بە خۆیەوە ببینێت، ئەم ڕێژەیە لە بەراورد لەگەڵ گرانی و بەرز بوونەوەی ڕێژەی خەرجی چاو جاران نە تەنیا ناتوانێت وڵام دەرەوەی بژێوی ژیانی بنەماڵەی کرێکاران بێت بەڵکو داسەپاندنی ئاشکرای هەژاری و نەداری و هەروەها چەوساندنەوەی میلیۆن ها بنەمالەی کرێکارییە لە ئێران.

چەوساندنەوەی ئاشکرای کرێکاران لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی لە دوڵاتانی ناوچەکە و تاڵان و تاراج کردنی ئەو سەروەت و سامانە و ئاکاری تەحریمەکانی ئەمریکا بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵانە و ئیمپراتۆری خوازانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بارودۆخێکی نالەباری ئابووری هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی ئێران بە گشتیی لەم بارودۆخە فەلاکەت بارە بێتاقەت و بێزارن.
هەر لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بوو کە عەلی لاریجانی ڕەئیسی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە تەرحێکدا لە سەر بڕیاری "عەلی خامنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی تەنیا بۆ ٢ مانگی ئاخری ساڵی ٩٨ بڕی ٢٠٠ میلیۆن یۆرۆی واتە (٣هەزار میلیارد تمەن) لە "سەندووقی تەوسعەی ملی" بۆ سوپای قدس شاخەی دەرەکی سوپای پاسدان دیاری کرد.

لە لایەکی دیکەوە سیستمی گەندەڵ پەروەروەر و رانتی کۆماری ئیسلامی دزینی سەروەت و سامانی خەڵکی ئەو وڵاتە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و لە لایەکی دیکەوە خەرج کردنی سەدان میلیارد تممەن لە پرۆژە شەڕەنگێزیی و گوماناوییەکانی لە بواری پرۆژەی ئەتۆمیەکانی، بووە بە هۆی ئەم بارودۆخەی ئیستا کە گەندەڵی و بارودۆخی نالەبار و فەلاکەت بار لە ئێران بگەیەتە بەرزترین لووتکەی خۆی.

بارودۆخی نالەباری ئابووری، گرانی، بێکاری و نەبوونی ئەمنیەتی کار لە ئێران، حەقدەستی کەم، کاری تاقەت پڕوکێن و چەوساندنەوەی کرێکاران بە پشتیوانی یاساکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن خاوەن کارەوە و ڕێگا نەدان بە چالاکی ڕێکخراوەگەلی کرێکاری لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای دەیان ملێۆن کەسی کرێکارییە لە ئێران و ئەو کرێکارە کۆچبەرانەی کە لە ئێراندان.

بێ بەرنامەیی ڕژیم سەبارەت پرسی ئابووری لە ئێران هەر لە سەرەتاوە بە قسەی خومەینی کە وتی "ئابووری بۆ کەرە" ئاشکرابوو و بارودۆخی ئیستای ئێران سەلمێنەری بێ بەرنامەیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە بۆ ئەم پرسە و ئاشکرا بوونی ئەو ڕاستیەی کە تا کۆماری ئیسلامی لەسەر دەسەلات بێت، گەندەڵی و تەحریمەکان زیاتر دەبن و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەست لە بەرنامە شەڕەنگێزییەکانی هەڵ ناگرێت و بارودۆخی ژیان و گوزەران بۆ خەڵک لەوە خراوتر دەبێت بەڵام باشتر نابێت.


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:30:15/02/2020